Membership Contact

ئامانجمان ڕاهێنان‌و فێرکردنی نەوەکانمانە.. ئەوجا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پێویستیمان بە پشتگیری و بەخشینی ئێوە هەیە، یەک کرتە لەسەر ئەو دوگمەیەی خوارەوە دەتانباتە بەشی بەخشین

بڕیارێکی هۆزەی دینیی زەردەشتیانی کوردستان سەبارەت بە ڕۆژووی مرۆڤی زەردەشتیی کورد

avatar

هاوبیرانی هێژا

رۆژووی زەردەشتیان بریتییە لە نەخواردنی گۆشت، چونکە لەدیدی ئێمەی زەردەشتییەوە، بێبەشکردنی لەش لە ئاوو خۆراک بۆ ماوەیەکی دوورو درێژی رۆژ، بێگومان کارێکی زیانبەخشی دەبێت بە لەش‌و دەروون، بۆیە لەدێر زەمانەوە، رۆژووی زەردەشتیان بریتی بووە  لە دوورکەوتنەوە (واتە پارێز) لە گۆشت خواردن.

هەر لەکۆنەوە، لەناو زەردەشتییاندا رۆژانی 2، 12، 14، 21ـی گشت مانگێکی زاینی، ئەو خۆپارێزییە لە خواردنی گۆشت بەڕوە چووە.

ئامۆژگاریی هۆزە:

1/ لەم سەردەمە نوێیەی ئێمە تێیدا دەژین، لەباری زانستییەوە ئاشکرا بووە کە زۆرخواردنی گۆشت زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەێنێت. بۆیە زیندووکردنەوەی رۆژووی زەردەشتیان بەکارێکی چاک دەزانرێت.

2/ بۆ ئاسانکردنی کاری زەردەشتیان‌و گونجاندنی رۆژانی رۆژوو لەگەڵ بارودۆخی ژیانی کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردستان، ئێمە لە هۆزەی دینیی زەردەشتییانی کوردستان پێمان باشە کە لەبری رۆژانی 2، 12، 14، 21ـی مانگ، رۆژانی چوارشەمەی گشت هەفتەیەک ببێتە رۆژی رۆژووی زەردەشتیان.

3/ گەر رۆژی چوارشەمە کەوتە رۆژی نەورۆز واتە 21 ئازار یاخود 24 دیسەمبەر، بۆ زەردەشتیان هەیە کە رۆژێکی تری ئەو هەفتەیە هەڵبژێرن لەبریی ئەو رۆژەی رۆژوو.

4/ بەو بۆنەیەوە پێشنیار دەکەین رۆژانی چوارشەممەی گشت هەفتەیەک هیچ جۆرە گۆشتێکی سوور یان سپی نەخورێت‌و لەو رۆژەدا تەنها شلەمەنیی وەک نیسکێنە یان شێوەکانی بخۆین.

5/ درێژی ماوەی رۆژوو ٢٤ کاژێرە.

 

هۆزەری دینی زەردەشتیانی کوردستان/ ستۆکهۆڵم ٢٣/ ٥/ ٢٠١٦


مێدیاکان

فەیسبووک
یوتوب
رس‌س
لینک

سەرچاوەکان

موزیک
هۆنراوە
وێنە
مێدیا

دەبستان

کۆرس
پەرتووک
چاپەمەنی
Digital GATHA

ئاینمان

زەردەشتی
زروانی
میترایی
مانەوی
مەزدەکی
ئێزدی
عەلەوی
یارسانی
شەبەک

زمان

  Kurdî
English
Svenska