Membership Contact

ئامانجمان ڕاهێنان‌و فێرکردنی نەوەکانمانە.. ئەوجا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پێویستیمان بە پشتگیری و بەخشینی ئێوە هەیە، یەک کرتە لەسەر ئەو دوگمەیەی خوارەوە دەتانباتە بەشی بەخشین

نەورۆز لەهەرچوارپارچەی کوردستان‌و هەندەراندا بەشێوەی جۆراوجۆر پیرۆزکرا

avatar

گەلی کورد! جەژنی نەورۆز بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت. چونکە جەژنێکی دێرینی ئاینی‌و کولتوریە لەرۆژانی باستانەوە وەک سیمبۆلی نوێبوونەوەی ژیان لەنێو میللەتانی ڕۆژهەڵاتی نزیک‌و ناوین بەگشتی پیرۆزکراوە، لەلای میللەتی کوردیش بەتایبەتی بەبۆەی ژێردەستەیی دەسەڵاتی میللەتانی داگیکەری خاکەکەی‌و ئەو نەهامەتییانەی لە چەند سەدە لەمەوبەرەوە دووچاری بووە ئەو رۆژە بووەتە سیمبۆلی شۆڕش‌و بەرخودان. بەر لە کاوەی ئاسنگەر ئێمەی کورد، ئەو رۆژەمان بە ساڵی نوێ دائەنا چونکە ئەو رۆژە رۆژی ژیانەوەو دەست لەملانێیە لەگەل سروشتی ئەو خاکە. لە مێژوی دێرینی ئێمەدا، رۆژی میهرپەرستان بووە و بە دوایدا زەردەشتیەکان کردویانە بە رۆژێکی ئاینی‌و کولتوری. لەو رۆژەدا پەیامان نوێکردنەوە بووە لەگەل خودی ویژدان، رۆژی دۆنادۆنی سروشت بووە. هەر بۆیە دەبینین گڕ لەناخی شۆرشگێران کڵپە دەکات و بە ڕووی ستەمکاران دەتەقنەوە.

لەمێژووی کورددا دەیان شۆرشی وەک شۆرشەکەی کاوەی ئاسنگەر بۆ تۆمارکراوە. ئێمەی نەوەی ئەمڕۆیش ئێمەی هاوبیرانی زەردەشتی وەک نەوەی کاوەو دیاکۆو کەیخوسرەو دەزانین پەیمان دەدەین بەو خاک و گەلە هەتا مابین دەبێ ئاگری نەورۆز بە پیرۆزی ڕابگرین‌و نەهێلین یاوەرانی ئەهریمەن کڵپەی ئەو ئاگرە خامۆشکەن.

بەوبۆنەیەوە دوێنێ ئێوارە ٣٠ ڕەشەمەی ساڵی ٢٧١٦ کوردیی بەرانبەر بە ٢٠ مارسی ٢٠١٦ی زاینی ڕۆڵەکانی کورد لە چوارپارچەی کوردستان بەگشتی‌ بە بڵێسەی ئاگر کە سیمبۆلی ڕووناکییە پیرۆزکردو هاوبیرانی زەردەشتی لە باشووری کوردستان‌و بەتایبەتی لەشاری سلێمانی ڕۆڵی باڵایان بووە لە زیندوکردنەوەی نەریتی شاعری مەزنی کورد پیرەمێر کە گشت ساڵێک وێڕای قەدەغەبوونی ئەو یادەی لەسەر گردی مامەیارەی گردی سەیوان گێڕاوە بەڕێپێوانێک لەبەردەم ماڵی ئەو ڕەوان شادەوە بۆ گردی مامەیارە چوون‌و لە گردبوونەوەیەکی مەزندا بە وتارخوێندن‌و گێڕانی زەماوەند بۆنەکەیان نوێکردەوە..

بڕوانە فەیسبووک


مێدیاکان

فەیسبووک
یوتوب
رس‌س
لینک

سەرچاوەکان

موزیک
هۆنراوە
وێنە
مێدیا

دەبستان

کۆرس
پەرتووک
چاپەمەنی
Digital GATHA

ئاینمان

زەردەشتی
زروانی
میترایی
مانەوی
مەزدەکی
ئێزدی
عەلەوی
یارسانی
شەبەک

زمان

  Kurdî
English
Svenska