دوێنێ ئەردوگان لەناو خودی ماڵی کورد "ئامەدی تێکۆشەری دێرین"ـدا هێرشی کردە سەر شەڕوانە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانو بە کافرو زەردەشتیی ناوبردن..
سەبارەت بەوەی کورد کافرن، ئەردۆگان بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی تۆوی براکوژی دەخوازێت خۆڵ بکاتە چاوی کوردە موسوڵمانەکان تا دژ بەو خوشکو برایانەیان بجەنگن کە دەکۆشن ڕۆڵەکانی میللەتەکەیان بگێڕنەوە سەر ڕەوشی باوباپیران لە پەیڕەوکردنی سێکوچکەی چاکە، واتە "بیرکردنەوەی چاک، گفتاری چاکو کرداری چاک" کە لەخۆیدا دروشمە بۆ ئاشتی، ئارامیو ڕانینی جیهان بەرەو ژیانێکی بەهەشت ئاسا، نەک باوەڕ بەو بەهەشتە خەیاڵییەی بەڵێنی دینەکانی ترە بۆ پەیڕەوییانیان..
سەبارەت بەوەیش کە بە زەردەشتی ناوزەدیان دەکات، ئەوە دانپێدانانێکی فەرمییە لەلایەن سەرۆکی وڵاتێکەوە بەوەی ڕاستە لە چەندین هەزار ساڵ لەمەوبەرەوە کورد لەسەر ڕەوشی ئاشو زەردەشت بوون، ئەویش مایەی شانازییە بۆ ئێمە..
بەڵام سەبارەت بەوەی سەرۆکی وڵاتێک ئەو دەستەواژەیە وەک ناووناتۆرەی نەنگ بەکارهێنێت بۆ ئاژاوە نانەوە دژ بە نەتەوەیەک کە نزیکەی سێ یەکی هەڵگرانی پێناسەی هاووڵاتی بوونی وڵاتەکەی لەو نەتەوەیەن، بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکانو جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوجۆرە وتەیە بە تاوانی جوداخوازی ڕەگەزی دەژمێردرێت، پێویستە گەر دەسەڵاتیشیان بەسەریدا ناشکێت، هەرنەبێت سەرزەنشتی بکەن یان هۆشداری بدەنێ.
فەرموو بڕوانە/
http://www.aksalser.com/news
|